له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئێواره‌یه‌ك، نه‌خۆشێك له‌گه‌ل مێرده‌كه‌یدا
هاتنه لام .
پاش پشكنین ناردم بۆ ئه‌زمایش له تاقیگا، كه هاتنه‌وه ،
كاتێك سه‌یری
ده‌ره‌نجامه‌كانم ئه‌كرد : پرته‌وبۆڵه كه‌وته ناویانه‌وه. پرسیم چی‌یه؟
مێرده‌كه ووتی دكتۆر له ده‌ستی ژنه‌كه‌م بڕوانه پاش ئه‌زمایشی
خوێنه‌كه چۆن شین بۆته‌وه.
یه‌كسه‌ر سه‌یری ده‌ست و باڵی راستیم كرد و پشكنیم كه
خوێنه‌كه‌یان لێ ده‌رهێنابوو ...شین بوو بوو، هه‌موو پشكنینێكم
بۆ كرد سه‌رجێیی ،هیچی نائاسایی دیارنه‌بوو.
به‌ڵام كه‌سه‌یری لای چه‌پیم كرد كه ده‌رزی لێڕانه‌كرابوو ،
ئه‌ویش شین بوو.
مێرده‌كه‌ی تووڕه بوو خه‌ریك بوو بچێته سه‌ر كارمه‌ندی تاقیگا
كه ئه‌م ناساخییه‌ی به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی هێناوه، هێمنم كرده‌وه ،
به ژنه‌كه‌یم ووت بچۆ ده‌ستت بشۆ و وه‌ره‌وه، چونكه وا بۆی
چووم كه ده‌ستی ره‌نگی له شتێكه‌وه گرتبێت.
كه هاته‌وه هیچ شینی نه‌مابوو تومه‌ز ده‌ست و باڵه‌كانی
كه‌رووت بوون ره‌نگی شینی كاوبۆ نوێكه‌ی گرتبوو....
ئه‌م پیاوه بۆ وا له‌سه‌ر پێ بوو له كارمه‌ندی
تاقیگا .
ئایا رۆڵی ناسانای راگه‌یاندنه كه خه‌ڵكی وا
لێ ئه‌كات یان قۆناخێكه ئه‌بێت كۆمه‌ڵگاكه‌مان بیبڕێت به‌ره‌و مه‌ده‌نییه‌ت