تارا گوڵپى
یادتان پیرۆز ئەى کارمەندانى ماندوو نەناس
ئازیزانم چى بنوسم تا پڕا و پڕ بێت بۆ ئێوەى کارامە و ماندوو نەناس تەنها
ئەوەندە دەڵێم یادتان پیرۆز مەدالیاى من بۆ ئێوە بە ڕۆحەوە دێمە حزورتان ،
دەستى ماندوو نەبونتان دەگوشم پێتان دەڵێم مۆمى تەمەنتان وەک چوار وەرزى ساڵ
بێت دوبارە بونەوەى سوڕى ژیانتان لە نوێبونەوە بێت ، قەد وەرزى تەمەنتان کار و
پیشەتان لە یەک نەتۆرێن ، کەستان لە کەستان ماندو نەبن، لەیەکتر بێزار نەبن ،
گەر ئێمەى پێویست بە تۆ ئازارەکانمان ، نەخۆشیە حەساسیەکانمان عەیبەکانمان تۆى
پەرژین و تۆسى سندوقى سکاڵاکانمان ، تۆ کلیلى هەموو کێشەکانمان ، ئێوە ماڵى
دڵتان بۆ ئێمەى فەقیرە ، ئێمەى دەوڵەمەند ، ئێمەى لەش لاواز ، لەش بەهێز ،
ئێمەى خاوەن چەندان تەلار و جوان و قەشەنگ ، ئێمەى خاوەن سەروەت و ئێمەى بێ
سەروەت ، هیچ فرایمان ناکەوێت ئەو شەوانەى ئەو ڕۆژانەى تەنها ئێوەن تەنها کەسى
ئێمە، ئێوەن دەستى ڕاستى ئێمە، لە جێى پارو ئازار شکێن دەدەن بە جەستەمان ،
ئێوەن لە جێى دەعوەتى بێ بنەما و بێ سنورى تەندروستى خۆراکى ڕوح بە ناخماندا ڕۆ
دەکەن ، فەرق ناکەن لە وەرزەکاندا گەرمە ، ساردە خزمەتى خۆتان بە ئێمە پێشکەش
دەکەن بە بێ مەرج و جیاوازى ، بەبێ فەرق و ناتەبایی ئەمە کێیە ، ئەمە ڕەنگى ،
دەنگى ، نا ئازیزانم بە تۆى مرۆڤ دۆست پاداشتى خۆت وەرگریت هیچ نابێتە ئەوەى
چەندان کار و کردارى مرۆڤانەت پێشکەش دەکەیت ، هیچت ناوێت گەر زێر و زیوى هەموو
دنیاتان بدەنێ نا تانەوێ بگرە لێشى ناپرسن ، چاکبونەوەى ئێمە ڕەقتان دەوێت کە
دەرهقتان کردومانە، وتومانە، تەنها ئاسودەیی ئێمەتان دەوێت ، لەش ساغى ئێمەتان
دەوێ ، ڕۆح ئاسودەیی ئێمەتان دەوێ ، سەر بڵندى ئێمەتان دەوێت ، حەقیقەت هەیە با
هەموو توێژەکانى ئەم کۆمەڵگایە با بیڵێین نەیتاسێنن ، نەیخنکێنن.