كه‌ی‌ به‌ دڵتا هات له‌م دڵنه‌وازه‌ بپــــــرســــــــــــــــــــــــــــــــــــی‌
ڕۆژێ‌ به‌دڵتانه‌هات له‌ ئاهی‌ دڵ بترســـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی


تۆ ئه‌زانی‌ بێده‌نگیت چه‌ند سته‌مه‌ ،چه‌ند سه‌ختــــــــــــه‌
ژیانی‌ كردۆته‌ دۆزه‌خێكی‌ ساردو پڕ شه‌ختـــــــــــــــــــــه


گوایه‌ پرسیوته‌ بۆ بێ‌ ده‌نگم ، كوا ده‌نگم پێ‌ مــــــــــاوه‌
هیشتا ئه‌ڵێ‌ ی‌ بۆ ناپرسم ، بۆ پرسم پێ‌ مــــــــــــــــــــاوه‌؟


كاتێ‌ ڕۆیشتی‌ ، په‌پووله‌كانی‌ روحم هه‌موو فڕیـــــــــــــن
كه‌ ڕۆیشتی‌ ، گوڵه‌كانی‌ ناخم یه‌ك یه‌ك وه‌ریـــــــــن


دیسان پایز هاته‌وه‌و پێكه‌وه‌ نه‌بوویــــــــــــــــــــــــــــــن
ئه‌مجاره‌ش باران باری‌ و پێكه‌وه‌ نه‌بوویـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــن


هه‌ر تۆفێك كه‌ ئه‌بارێ‌ ، له‌ دڵی‌ من ئــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌دا
هه‌ر گه‌رده‌ لوولێ‌ هه‌ڵ ئه‌كا ، له‌ناخما لوول ئـــــــــــــــه‌دا


كوا به‌چیا دیاره‌ بیری‌ (چاوه‌كانم) ئه‌كـــــــــــــــــــــــــــــه‌ی‌
به‌چیا دیاره‌ بیری‌ گفته‌ (شیرینه‌كانم) بكـــــــــــــــــــــــه‌ی


ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ دڵم گرووی‌ تۆم لێ‌ بگــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرێ‌
من نه‌بم كێ‌ به‌رگه‌ی‌ ئه‌م دووری‌یه‌ ئه‌گـــــــــــــــــــــــــــرێ


چاو تامه‌ زرۆیه‌ ، نه‌رمه‌ نیگایه‌كی‌ ئــــــــــــــــــــــــــــــه‌وێ‌
گوێ‌ په‌رۆشه‌ ، پڕژه‌ گولاَوێكی‌ ئــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌وێ


گه‌ر چی‌ بزری‌ ، دڵنیابه‌ بۆخۆشه‌ویستی‌ تۆ ئــه‌ژیم
نكه‌ بێ‌ تۆ ژیان بێ‌ هوده‌ و نه‌ك هیچ هــــــــــه‌ر نیم

نووسینی

 دكتۆر

هیواعمر احمد

gästbok och besöksräknare

 

هۆنراوه

به‌ چی‌یا دیاره‌

 

gästbok och besöksräknare