داوا له پیاوان ده‌كرا ڕۆژانه سێكسی كه‌م بكه‌ن، تا ژماره‌ی سپێرمه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالی ده‌ریده‌خات، كه سێكسی زۆر ده‌بێته باشكردنی جۆری سێپرم. زاناكانی زانكۆی سیدنی له ئوسترالیا ده‌ریده‌خه‌ن، كه پیاوان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی شانسی سكپڕكردنی هاوسه‌ره‌كانیان پێویسته ڕۆژانه سێكسێكی زۆر بكه‌ن، تا ژماره و جۆری سپێرمه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه. زاناكان ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان له‌میانه‌ی "American Society for Reproductive Medicine" له و‌اشنتن پێشكه‌شكرد. توێژه‌رانی ئوستراڵی به‌یارمه‌تی مایكرۆسكۆپ هه‌ڵسان به پشكنینی سپێرمی 42 پیاو و ئه‌و سپێرمانه‌ش شێوه‌یه‌كی ناسروشتیان هه‌بوو. داوا له پیاوان كرا، بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ (به‌ده‌ست سپێرمه‌کانیان بڕژن) و له‌پاشان دووباره سپێرمه‌كانیان خرایه ژێر مایكرۆسكۆپه‌وه. ئه‌نجامه‌كانی دوای (ئاوهێنانه‌وه‌به‌ده‌ست) ده‌ریخست، كه ته‌نها پێنج پیاو جۆری سپێرمه‌كانیان به‌ره‌وو باشی نه‌ڕۆیشتووه، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی ژماره و جۆری سپێرمه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باش و زۆر بووه. "Allan Pacey" له "British Fertility Society" ڕوونی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه نیشانی ده‌ده‌ن، كه ده‌ستپه‌ڕهه‌ڵدان ده‌بێته هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره و جۆری سپێرم، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای نزمكردنه‌وه‌ی تێكچوونی "DNA". جا بۆیه پیاوان بۆ مسۆگه‌ركردنی سكپڕكردنی هاوسه‌ره‌كانیان سێكسێكی زۆر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن، تا له‌ڕێگایه‌وه یان كه‌مبكه‌نه‌وهDNA.